Erbil 12°C چوارشەممە 12 ئازار 07:21

سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەروەها دۆخی گەلی کورد لە سووریا و مەترسییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران.

هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

جێگەی ئاماژەپێکردنە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کە کۆتایی بە ئەرکەکانی هاتووە ماڵئاوایی لە سەرۆک بارزانی کرد، سەرۆک بارزانیش هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.