وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی كونسوڵگه‌ری خۆی له هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی داوه كه له هاوكارییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هات له‌نێوان شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و تیمی هه‌ماهه‌نگیی ئاسایش له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر .
ده‌قی ڕاگه‌یانراوه‌كه ..
ڕۆژى سێشه‌ممه ١١ـی شوباتی ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد. لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هەماهەنگيی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتيی کۆڵۆنێڵ گاڤین رایس، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگبی ئاسایش.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە بریکاری وەزارەت و ئەمینداری گشتی و سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت ئامادەى بوون، تاووتوێ چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
وەزیری پێشمەرگە هاوکاری و پاڵپشتيی بەردەوامی ئەمه‌ریکای بۆ وەزارەت بەرز نرخاند و ڕاشیگەیاند: پشتیوانيی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئومێد دەکەین پشتیوانیيەکان زیاتر و بەردەوام بن.
لە بەشێکی ديكه‌ى کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە دامەزراندن و دەستبەکاربوونی فیرقەی پێنج و شەش کرد لە ئایيندەیەکی نزیکدا لە چوارچێوەی دوو ناوچەی سەرکردایەتی.
شۆڕش ئيسماعيل گوتى: ناوچەی سەرکردایەتيی سەربازی و فیرقەکانی پیادە، بەشێکی گرنگ و ستراتیجین لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەمەش هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی بنیات دەنرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.