بڕیار وایه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا بكات كه ساڵانه به به‌شداری وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان و حكوومه‌ته‌كان له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌درێت .
كۆنفرانسی ئه‌مساڵی میونشن بڕیار وایه له 14ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت ، كه تیایدا گرنگترین دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نی ئه‌منی و ته‌ناهی وڵاتان و دۆخی راگوزه‌ری سووریا و وڵاتانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخرێته به‌ر باس .
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان ، به‌تایبه‌تی به‌ره دژ به‌یه‌ك و ناكۆكه‌كان ،به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری پرسی ئاسایشی نێوان وڵاتان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان به‌سه‌ر داهاتووی وڵاتانی به‌شدار بوو و ته‌واوی جیهان ، له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ندین پانێڵ و دیداری تایبه‌ت ڕێگاچاره‌كان ده‌خرێنه ڕوو و بیروڕاكان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.