Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:43

سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی توركیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەک وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە.
 
لە دیدارەکەدا جەخت لە برەدوان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێناندا.
 
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ کرا .
 
هەروەها باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەیەکەوەبەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی هێلی ئاسنین کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی بەشداریی کارای هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا.
 
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.