ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریكا (ناسا) هۆشدارییەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە سەبارەت بە ئەگەری بەركەوتنی هەسارەیەك بە زەوییەوە، جەختیشی كردەوە كە ئەگەر هەسارەكە بەر زەوی بكەوێت وێرانكارییەكی گەورە دروست دەكات.
هەسارەكە ناوی (وای ئاڕ 2024)ـە و ئەگەر هەیە لە ساڵی 2032 بەر زەوی بكەوێت. ناسا دەڵێت ئەگەری بەركەوتنی ئەم هەسارەیە لە رێژەی 1 بۆ 2.3% بەرزبووەتەوە.
ئاژانسی ناسا ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە لە رێگەی تەلیسكۆبی جیمس وێب زانیاری ورد سەبارەت بە تیرە و قەبارەی ئەو هەسارەیە بزانێت، بۆ ئەوەی لە ئەگەری بەركەوتنی بە زەوییەوە زیانەكەی بزانرێت.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان قەبارەی هەسارەكە 90 مەتر (300 پێ) دەبێت، واتە قەبارەكەی هێندەی پەیكەری ئازادی لە نیۆیۆڕك یاخود كاتژمێری بیگ بێن لە لەندەن دەبێت.
ئەم هەسارەیە بۆ یەكەمجار لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لەلایەن وێستگەی ئاگاداری بەركەوتنی زەوی لە وڵاتی چیلی دۆزرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.