Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 05:11

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ ئەحمەد عەبدوڵا ئەحمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، سەرۆک وەزیرانی کوەیت سڵاو و ڕێزی شێخ مەشعەل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوەیتی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.هەروەها سەرۆکی حکوومەتی بانگهێشتی کوەیت کرد.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و برەودان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا.

دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.