شۆفێری تاکسییە رەشەکانی لەندەن بەوە بەناوبانگن سیستمی جیھانیی دیاریکردنی شوێن (جی پی ئێس) بەکارناهێنن، بەڵکو دوای چەندین ساڵی راهێنان و کارکردن، نەخشەی 26 هەزار شەقامیان لەبەرە ،ئهوهش بۆته جێی سهرهنجی زانایان
بۆ ئەوەی کەسێک ببێتە شۆفێری تاکسی رهش لە لەندەن، دەبێت دوو تاوەکو 4 ساڵ راهێنان بکات و لە تاقیکردنەوەی نەخشەی 26 هەزار شەقامەکە کە بە ( زه نۆلیج ) ناسرواه سهركهوتوو بێت
زانایانی زانكۆی لهندهن رایانگهیاندووه ،ئەم توانایە كه له مێشكی شوفێرانی تهكسی رهشدا ههیه شتێکی سەرسوڕهێنەره ، بۆیه یارمەتیی زانایان دەدات تا لە چۆنیێتیی کارکردنی مێشکی مرۆڤ و پاراستنی یادهوهرییهكان باشتر تێبگەن
زانایان دهریانخستووه ، دەیانەوێت بەو لێکۆڵینەوەیە، رووبەڕووی نەخۆشیی زەهایمەر ببنەوە، چونکە بۆیان دەرکەوتووە؛ بە کارکردنی ساڵ دوای ساڵ، ئەو بەشەی مێشکی شۆفێری تاکسییەکان کە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی یادەوەری و دۆزینهوهی ڕێگا ئاڵۆزهكان ، گەورەتر دەبێت. هەر ئەو بەشەشە له مێشكدا کە نەخۆشیی زەهایمەر کاری تێدەکات ، بۆیه زانایان دەیانەوێت لە مێشکی شۆفێری تاکسییەکانی لەندەنەوە فێری رێگەیەک بن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی زەهایمەر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.