Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 05:11

ئۆلاف شۆڵز : پاڵپشتیی پرۆسەی سیاسیی راگوزه‌ری سووریا دەکەین

کوردستان TV
100%

حمه‌د شه‌رح سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا و ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دوو قۆڵیدا، جەختیان لە هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە کردەوە

 ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئەحمەر شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، باسیان لە نەخشە ڕێگای قۆناغی ڕاگوزەر و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر لە داهاتووی سووریا کردووه‌

ئاژانسی هه‌واڵی سووریا (سانا) ئاشكراشی كردووه‌ ، ئۆلاف شۆڵز ، راوێژکاری ئەڵمانیا هاوڕا بووه‌ کە پێویستە دەستبەجێ سزاکانی سه‌ر گه‌لی سووریا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هەڵبگیرێن و پاڵپشتیی خۆی بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی سووریا دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

جگه‌ له‌وه‌ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی سووریا کردوه‌ و جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و گرنگی بەیەکەوەکارکردن کردووه‌، تا ئاسایش و سەقامگیریی  بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاتەکە  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.