پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات كە لە ماوەی چەند رۆژێكی كەمدا نزیكەی هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵییان تێكداوە كە بە ئاوی پیس ئاو دەدران.
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن لیژنەی داچێندراوی پارێزگای هەولێر، نزیکەی (1000) دۆنم زەویی پاککراوەتەوە کە خاوەنەکانیان بە ئاوی پیسی دوور لە هەموو بنەما تەندروستییەکان بۆ ئاودانی بەرهەمەکانیان بەکار هێنابوو.
بڵاویشی كردەوە: ئەو جگە لە تێکدانی زیاتر لە (110) خانووی پلاستیکی کە بەشێوەی زێدەڕۆ لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ و ئاوی قورس دروستکرابوون و تێیدا سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرا.
تێكدانی ئەم زەوییە كشتوكاڵی و خانووە پلاستیكییانە، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە سەرجەم دامودەزگاكانی راسپاردبوو بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە رێگە لە هەموو سەرپێچییەك بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.