له وهڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی کوردستان (کەناڵی شەمس)دا سهبارهت به سهركردایهتی نوێ له سووریا و ئهو بهڵێنانهى ئهحمهد شهرع دهیدات، سهرۆك بارزانى ڕایگهیاند، ئەوەی تا ئێستا دەیبیستین، قسەی باش و رەوان، هیوا دەخوازین بۆ كردار وەربگێڕدرێت لە داهاتوو، هەقمانە كە هۆشیار بین، چونكە قسە بە تەنیا ناتوانێت بتگەیەنێتە ئەنجام.
له دیدارى كهناڵی (الشمس) كه ئهمشهو پهخشكرا، پێشكهشكاری كهناڵهكه، وتی: سەركردایەتییەكی نوێ لە سووریا هەیە، ئەحمەد شەرع، چۆن سەیری سەركردایەتیی نوێ دەكەیت؟
وریایی و ترس و دوودڵییەك هەیە بەوەی كە ئێمە رژێمێكمان بە ڕژێمێكی تر گۆڕییەوە و ئاسوودەیی دەروونی نییە، بەڵام تا ئێستا هەموو ئەوەی شەرع دەیڵێ، ئەوەیە كە حەز دەكەین بیبیستین. چۆن ئەزموونی شەرع هەڵدەسەنگێنیت تا ئێستا؟ ئایا وریایی و دوودڵیت هەیە یان گەشبینیت بە بوونی؟
سەرۆك بارزانی: راستە ئەوەی تا ئێستا دەیبیستین، قسەی باش و رەوان، هیوا دەخوازین بۆ كردار وەربگێڕدرێت لە داهاتوو، هەقمانە كە هۆشیار بین، چونكە قسە بە تەنیا ناتوانێت بتگەیەنێتە ئەنجام، بەڵكوو قسە دەرگا بۆ كردار دەكاتەوە. هیوا دەخوازین كە هەنگاوە كردارییەكان لە داهاتوو بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە رابردوو و وەرگرتنی دەرس و عیبرەت بێت لە رابردوو. لەسەرمانە چاوەڕێ بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.