وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە دوو سەربازی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لەلایەن پەکەکەوە شەهیدکراون و یەکێکی دیکەشیان برینداربووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی سنووری زاخۆ بوون لەلایەن چەکدارانی تیرۆریستی پەکەکەدەستڕێژی گوللەیان لێکرا.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی دەستڕێژییەکە دوو سەربازمان شەهیدبوون و یەکێکی دیکەیان برینداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.