ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/1/2025شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایكردنی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری دیاری كورد (ته‌ڵعه‌ت سامان) تێپه‌رده‌بێت.
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان له ساڵی 1946 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، له ساڵه‌كانی 1968-1970 به‌كالۆریۆسی له به‌شی شانۆیی ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد به‌ده‌ست هێناوه.
ده‌ستپێكی كاره‌كانیشی به نووسینی چه‌ند درامایه‌ك بووه له‌ساڵی 1962، دامه‌زرێنه‌ری تیپی قوتابیانی هونه‌ری به‌غداد بووه له ساڵی 1969، وه‌كوو ده‌رهێنه‌ریش له چه‌ندین دراما‌و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیونی و شانۆیی كاری كردووه، وه‌كوو وه‌رگێڕیش چه‌ندین ده‌قی شانۆیی له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له ساڵی 1970 تیپی لاوانی دیموكراتی كوردستانی دامه‌زراندوه، له ساڵی 1972 لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی دامه‌زراندووه، له ساڵی 1974 تیپی هونه‌ری نوێی دامه‌زراندووه، له ساڵی 1992 تیپی شانۆیی سامانی دامه‌زراندووه، له ساڵی 1996 سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه، پاشان بووه‌ته سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردییه له شاری هه‌ولێر.
Ktvهونه‌رمه‌نده (ته‌ڵعه‌ت سامان) یه‌كێك بوو له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی بووه مایه‌ی دروست بوونی چه‌ندیین هونه‌رمه‌ند، زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی نێو گۆڕه‌پانی شانۆ له هه‌ولێر له‌سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ند (ته‌ڵعه‌ت سامان) هاتنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له‌و سه‌رده‌مه پڕ زهحمتیهی ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان ئه‌و كۆڵی نه‌داوه‌و هه‌میشه ئاماده‌ییه‌كی باشی هه‌بووه بۆ كاری شانۆیی.
وه‌ك چاودێرانی هونه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی شانۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان نمایشكردووه، شانۆی گهڕهكۆكی له لادێیه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان نمایشكردووه، كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی وایكرد زیاتر بینه‌ر ئاشنای شانۆ بكات و، له هه‌مان كاتدا شانۆ بۆ بینه‌ر ببات، له‌بڕی ئه‌وه‌ی بینه‌ر بۆ شانۆ بێته هۆڵه‌كان!، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و بینه‌رانه‌ی شانۆ به‌لایانه‌وه كارێكی نامۆ یاخوو ئاشنایه‌تیان هه‌ر نه‌بووه له‌گه‌ڵی دا.
لایه‌نێكی دیكه‌ی كار و به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناوازه‌یه ئه‌وه‌بووه، توانیویه‌تی ده‌قی شانۆیی بنوسێت، خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێك و هزرێكی فراوان بووه، زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆییانه‌ی نمایشی كردوون خۆی ده‌قه‌كانی نووسیووه، كه ئه‌وه‌شیان خاڵێكی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بووه .
به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر :
1_ شانۆگه‌ری نه‌فره‌تلێكراو _ نووسین و ده‌رهێنان
2_ شانۆگه‌ری جه‌نگاوه‌ری شێت ، نووسین و سه‌رپه‌رشتی
3_ شانۆگه‌ری ترس ، نووسین و ده‌رهێنان
4_ شانۆگه‌ری بووكی په‌رده ، ده‌رهێنان
5_شانۆگه‌ری پیلان ، نووسین و ده‌رهێنان
6_ شانۆكه‌ری قه‌ل و ڕووته ، نووسین و ده‌رهێنان
7_شانۆگه‌ری پێشانگا ، ده‌رهێنان
8_ شانۆگه‌ری خاڵۆی ڕێبوار ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان
9_ شانۆگه‌ری خه‌ملی په‌مۆ ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان
10_ شانۆگه‌ری گێچڵهكانی حه‌مه وهیوهی ، نووسین‌و ده‌رهێنان .
11_ شانۆگه‌ری بووكی به‌فر ، ده‌رهێنان
12_ شانۆگه‌ری قه‌ڵای ده‌مدم ، نووسین و ده‌رهێنان
13_ شانۆگه‌ری خانزادێكی تر ، نووسین و ده‌رهێنان
14 _ شانۆگه‌ری خه‌ج و سیامه‌ند ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان
15_ شانۆگه‌ری فایلی 67 ، ده‌رهێنان
16_ شانۆگه‌ری شاری ئه‌وین ، نووسین و ده‌رهێنان
17_ شانۆگه‌ری حه‌مه‌دۆك ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان
18_ شانۆگه‌ری ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگرین ، ده‌رهێنان
19_ شاۆگهری سێداره ، نووسین و ده‌رهێنان
20_شانۆگه‌ری زنجیر ، ده‌رهێنان
21_ شانۆگه‌ری گوریس ، نووسین و ده‌رهێنان
22_ شانۆگه‌ری چه‌پكێ گوڵ ، نووسین
23_ شانۆگه‌ری دووكه‌ڵ ، نووسین
24_ شانۆگه‌ری حوكمی قه‌ره‌قووش ، ده‌رهێنان
25_ شانۆگه‌ری دڵدارێكی قرچۆك ، ده‌رهێنان
26_زنجیره درامای فه‌قێ ئه‌حمه‌د داره‌شمانه ، نووسین و ده‌رهێنان
27_ شانۆگه‌ری ئالوگۆڕ ، نووسین
28_ درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چووخ ، نووسین و ده‌رهێنان
29_ درامای سێ كهلهپووچ ، سیناریۆو ده‌رهێنان
30_ درامای چه‌قۆ ، سیناریۆو ده‌رهێنان
31_ زنجیره‌ی ته‌لاری مه‌زن ، نووسین و ده‌رهێنان
32_ درامای هه‌ڵچوون ، نووسین
33_ درامای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ، نووسین و ده‌رهێنان
34_ درامای مه‌رج ، نووسین و ده‌رهێنان
35_ درامای گوێزان ، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان
شایانی باسه ئێواره‌ی 14-01-2019 به رووداوی هاتوچۆ له نێوان پیرمام و ههولێرهونهرمهنده (ته‌ڵعه‌ت سامان) كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆسێشه‌ممه 14/1/2025 نۆ ساڵ به سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال مه‌حموود ) ناسراو به‌كه‌ریم كابان تێده‌په‌ڕێت كه له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا به‌هۆیی نه‌خۆشییه‌وه له به‌ره‌به‌یانی 14ی كانوونی دووه‌می 2015 له‌شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد .
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد "كه‌ریم كابان" یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه نزیكه‌ی نیو سه‌ده خزمه‌تی به هونه‌ری گۆرانی كوردی كرد، ناوی (عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال مه‌حموود عه‌زیز كابان) ـه. ساڵی 1927 له سلێمانی له‌دایك بووه. سه‌ره‌تا، له قوتابخانه‌ی ئایینی و دواتر له قوتابخانه‌ی (فه‌یسه‌ڵییه) خوێندویه‌تی. ماوه‌یه‌كیش خزمه‌تی پۆلیسی كردووه. سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی، بۆ ئه‌و كاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له تیپی سروودی قوتابخانه‌كاندا بووه، كه‌ریم كابان، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێكی زۆری له نێو كایه‌ی هونه‌ری كوردیدا هه‌بوو، كه‌چی به‌رهه‌مێكی كه‌می له دوای خۆی جێهێشت، به‌ڵام ناوازه‌و تایبه‌ت كه بۆ هه‌میشه له گوێی هه‌موواندا ده‌زرنگێنه‌وه.
له ساڵی 1941 یه‌كه‌مین گۆرانی وتووه و له‌و ئێزگه‌یه‌ی كه ئینگلیزه‌كان له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی دایان نابوو. له‌ساڵی 1945 له به‌غدا ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له‌رادیوی به‌غدا، له 1/7/1945 له‌شاری به‌غدا ئاھه‌نگێكی گه‌وره‌ده‌گێرێت، ھه‌رله‌م ساڵه‌شدا یه‌كه‌م به‌رھه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه كه‌بریتی بوو له 8 گۆرانی و دیارترینیان گۆرانیی (یاران وه‌سێتم، شه‌و) بووه، گۆرانیه‌كانی كه‌ریم كابان، هه‌مووی بۆ عه‌شق وتراوه، ئیتر عه‌شقی نیشتمان بێت یاخود عه‌شقی ئافره‌ت، یاخود زۆرجار بۆ براده‌ر و خۆشه‌ویستی ئه‌و ده‌وترێت.
كه‌ریم كابان دووجار ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه، یه‌كه‌م هاوسه‌ری ناوی "سه‌بری خان"ه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕواندز بووه، ته‌نیا كچێكی له‌م هاوسه‌ره‌ی هه‌یه به‌ناوی "نوخشه"، به‌ڵام ماوه‌ی ژیانی هاوسه‌رییان زۆر نابات و لێك جیا ده‌بنه‌وه. سه‌ر له نوێ له 5/9/1955 له‌گه‌ڵ ئایشه خان ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنێته‌وه، كه كچی خاڵی خۆیه‌تی، خاوه‌نی سێ كوڕ و دوو كچه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.