بەشێك لە كارگە و بریكارەكانی فرۆشتنی غاز لە ئاكرێ ماوەیەكە دەستیان بە كارێكی نایاسایی و گەندەڵی كردووە، ئەویش فرۆشتنی غازی حكوومییە بە نرخی غازی بازرگانی، كوردستان تیڤی ئەم گەندەڵییە ئاشكرا دەكات و دەیگەیەنێتە بەرپرسانی شارۆچكەی ئاكرێ.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە ئاكرێ رایگەیاند: رۆژانە بەفەرمی هەزار و 600 بوتڵی غازی حكوومی بۆ ئاكرێ دێت و دەبێت ئەو رێژە غازەیە بە نرخی 9 هەزار دینار بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت.
ماوەیەكە كێشەی دەستكەوتنی غازی حكوومی لە ئاكرێ دروست بووە و بۆیە هاووڵاتییان ناچار دەبن غازی بازرگانی بكڕن بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكان.
پەیامنێری كوردستان تیڤی لە بەدواداچوونەكانی بۆ كێشەی كەمی غازی حكوومی، بۆ دەركەوتووە هەندێك لە كارگە و بریكارەكانی غاز ماوەیەكە ماوەیەكە فێربوونە بەشێك لەو غازە حكوومییانە گلدەدەنەوە و دواتر بە نرخی غازی بازرگانی و بە 12 هەزار دینار دەیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان، ئەمە وای كردووە نرخی غاز لە ئاكرێ بەرز ببێتەوە.
بۆ ئەم كارە نایاساییە و گەندەڵەییە، پەیامنێرمان پەیوەندی بە دلاوەر بۆزۆ قایمقامی ئاكرێ كرد، لای خۆیەوە ئەو بەڵێنی دا بەخێرایی بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەم بابەتە بكات و هەموو ئەو كەسانە سزا بدات كە ئەم كارە نایاساییە دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.