ئەمڕۆ سێشەممە لە وەزارەتی كشتوكاڵ كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی هێلکەی خواردن لە شارەکانی عێراقدا ئەنجامدرا، لە كۆبوونەوەكەدا بەشێك لە خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلكە بەشداربوون.
كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ نوێنەرانی خاوەنی پڕۆژەکانی پەلەوەریی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە كرا كە بە چەند هۆکارێک و بریارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، كێشە بۆ بەبازاڕکردن و گواستنەوە و ساخکردنەوەی بەرهەمی هێلكەی هەرێمی كوردستان لە بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق دروست بووە.
وەزیری كشتوكاڵ بەلێنی دا راستەوخۆ بەدواداچوون بۆ کێشەكە بكات و بە نووسراو روونکردنەوەی تەواو بداتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاوەكو لەگەڵ لایەنی پەیوەندار لە عێراق چارەسەری كێشەكە بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.