بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەرێمی تبت لە نزیك چیای هێمالایا كەوتەوە و 126 كەس گیانیان لەدەست دا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر لە هەرێمی تبت لە نزیك سنووری هەردوو وڵاتی چین و نیپال رووی دا.
ئاژانسی (شینخوا)ی چینی بڵاوی كردەوە: بەهۆی بوومەلەرزەكە تا ئێستا گیانلەدەستدانی 126 كەس یەكلایی بووەتەوە، هەروەها 188 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بڵاویشی كردەوە كە لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە سەدان باڵەخانە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی چین و نیپال رووخاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.