Erbil 15°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 13:07

به‌ ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین كۆنفراسی لوتكه‌ی زانستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ تونس به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی هاریکاری زانستی عەرەبی، لە گرێدانی دووەمین لوتکەی زانستی شارەزا پیشەییەکانی یاسا لەووڵاتی تونس بەئامادەبوونی شاندی نوینەرانی وڵاتانی تونس وجەزائیرو لیبا و تونس وهەرێمی کوردستان لە شاری حەماماتی یاسەمین له‌ 1ی1ی2025 تاوه‌كو 3ی1 به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆكانی قه‌یره‌وان، ئه‌لجه‌فراو، لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لیببا، مه‌ڵبه‌ندی لیبی، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی لیبا، شاندی په‌یمانگای چاكسازی تاوانكاری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆنفراسه‌كه‌بوون.

شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا بریتین بوون له‌، ماف په‌روه‌ر ڕه‌نج باراوی نوێنه‌ری په‌یمانگای چاكسازی كوردستان،  پارێزەری ڕاوێژکار تاریق گەردی نوێنەری سەندیکای پارێزەرانی كوردستان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانیش به‌شداربوون .
له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا تاوێی بابه‌تێك له‌ ژێر ناوی (توحید تشریعات منظومة الجنائي وقانون الدولي الانساني وذكاء الاصطناعي والامن العدلي)، كرا.

 له‌ باره‌ی به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنفراسه‌كه‌دا، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به‌شداربووان ڕایده‌گه‌یه‌نن، بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگ بوو كه به‌شداربووین، شانده‌كه‌مان به‌ ئاڵای كوردستان و جل و به‌رگری كوردییه‌وه‌ ئاماده‌ییان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها وتارێك پێشكه‌ش كرا كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی  بۆ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها باس له‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ كرا كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، بریاریشه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوو كۆنفراسێكی دیكه‌  به‌ به‌شداری ئه‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ هه‌ولێر بۆ پشتگیری له‌ گه‌لی كوردستان به‌رێوه‌بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.