شاندی هاوبەشی تەکنیکیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆ دەبنەوە.
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە،7ی1ی2025، شاندی هاوبەشیی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له بارهی پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهت لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە هەولێر کۆدەبنەوە.
به گوێرهی زانیارییهكان كه دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، لهم كۆبونهوهیهدا تاوتوێی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ كابینهی دهیهم دهكرێت.
شاندی پارتی لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێک دێت، شاندی یهكێش ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ،پێكدێن.
ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتییە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم. یەکەم کۆبوونەوە ڕۆژی 30ی11ی2024، لە سلێمانی و دووەمیشیان لە 17ی12ی2024 لە قهزای پیرمام بەڕێوە چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.