كۆنگرێسی ئەمەریكا بەفەرمی سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا پەسند كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە كۆنگرێسی ئەمەریكا دانیشتنێكی تایبەتی بە مەبەستی پەسندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا ئەنجام دا كە لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئەنجامدرا.
كۆنگرێس بە فەرمی سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكانی لە هەڵبژاردنەكان پەسند كرد.
پەسندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆنگرێسەوە دوایین قۆناخ دەبێت بەر لەوەی ترەمپ بەفەرمی وەك سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە دەستبەكار بێت.
لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان زۆرینەی كورسییەكانی كۆنگرێسی بەدەستهێنابوو كە 312 كورسی بوو بەرامبەر 226 كورسی كامالا هاریس بەربژێری دیموكراتەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.