ئەمشەو دووشەممە بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای نەینەوا رووی دا و بەشێك لە هاووڵاتییان هەستان پێ كردووە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمشەو كاتژمێر 7:37 بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی تەلعەفەر لە سنووری پارێزگای نەینەوا رووی دا.
وەك راگەیەنراوە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە روویداوە و هێزەكەشی 3.3 پلە بووە بە ئامێری تۆماری رێختەر.
بەشێك لە هاووڵاتییان شارۆچكەی تەلعەفەر هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.