Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 10:13

سبەی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی دیمەشق دەست پی دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرجەم ئامادەكارییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقی پایتەختی سووریا تەواوبوون و بڕیارە سبەی سێشەممە بەشێوەی ئاسایی لەم فڕۆكەخانەدا دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان بكرێتەوە.

فەرمانگەی چاودێریی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی دیمەشق بڵاوی كردەوە: سبەی سێشەممە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق دەست پێ دەكاتەوە.

بەهائەدین شەرم وەزیری گواستنەوە لە حكوومەتی نوێی سووریا پێشتر رایگەیاندبوو كە فڕۆكەخانەی دیمەشق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان جیهانییەكان دەكەنەوە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق نزیكەی مانگێكە لە رۆژی 8ی مانگی رابردووەوە لە ئەنجامی كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن چەكدارانی دەستەی تەحریری شام، گەشتە ئاسمانییەكانی تێدا راگیرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.