پاپا فڕەنسیس پاپای ڤاتیكان ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەكەمجار ئافرەتێكی لە پۆستێكی باڵای ڤاتیكان دامەزراند، ئەویش راهیبەیەكی ئیتاڵییە و كراوەتە بەرپرسی فەرمانگەی سەرپەرشتیاری رێنماییە ئاینییەكان لە جیهاندا.
راهیبە ئیتاڵییەكە ناوی سیمۆنا پرامبێلا تەمەن 59 ساڵە و لە شوێنی جواو پراز دی ئەڤێزی بەڕازیلی دەستبەكار دەبێت كە لە ساڵی 2011 لەو پۆستەدایە.
سیمۆنا بۆ لەمەودوا دەبێتە بەرپرسی فەرمانگەی سەرپەرشتیاری رێنماییە ئاینییەكان كە پۆستێكی گرینگ و باڵای نێودەوڵەتییە و سەرپەرشتی كەنیسە كاتۆلیكەكانی جیهان دەكات.
پاپا فڕەنسیس لەوەتەی بووەتە پاپای ڤاتیكان ژمارەیەك ئافرەتی لە پۆستەكاندا دامەزراندووە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە ئافرەتێك وەك سیمۆنا لە پۆستێكی ئاوا گرینگ و هەستیارەدا دابمەزرێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.