هێڵێكی ئاسمانی ئەمەریكی كار لەسەر دابینكردنی هێڵی ئینتەرنێت لەنێو فڕۆكە لە كاتی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكان دەكات و ئینتەرنێتەكەش بەشێوەی فری دەبێت و سەرجەم گەشتیاران بێ بەرامبەر دەتوانن بەكاری بهێنن.
كۆمپانیای یونایتد ئێرلاینزی ئەمەریكی گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای (ستارلینگ)ی تایبەت بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت كردووە كە خاوەنەكەی ئیلۆن ماسكی ملیاردێری ئەمەریكییە.
بەگوێرەی گرێبەستەكە، كۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز بۆ یەكەمجار بەشێوەی تاقیكردنەوە لە بەهاری داهاتوو هێڵی ئینتەرنێت لە گەشتێكی ئاسمانی لە فڕۆكەی ئیمپرایەر ئی 175 تاقی دەكاتەوە.
كۆمپانیا ئەمەریكییەكە پلانی داڕشتووە تا كۆتایی 2025 هێڵی ئینتەرنێت لەنێو سەرجەم فڕۆكەكانی لە كاتی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكان بەردەست بكات.
سەرجەم گەشتیارانیش لەنێو فڕۆكە لە كاتی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكان، دەتوانن لە رێگەی (وای فای) ئینتەرنێت بەخۆڕایی بەكاربهێنن.
بەگوێرەی پلانەكانی كۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز تا كۆتایی ساڵی 2025 زیاتر لە هەزار فڕۆكەیان هێڵی ئینتەرنێتی بۆ گەشتیاران بەردەست دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.