ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسادانی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرس و فەرماندەكانی حەشدی شەعبی كۆببێتەوە.
بەر لە ئەنجامدانی سەردانەكەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تارانی پایتەختی ئێران لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئەمڕۆ یەكشەممە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسادانی ئێران گەیشتە بەغدا.
بڕیارە قائانی لەم سەردانەیدا بەجیا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرس و فەرماندەكانی حەشدی شەعبی كۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، قائانی لە كۆبوونەوەكاندا تاوتوێی پەیامەكانی ئەم دواییەی ئەمەریكا دەكات بۆ عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندانەوەی حەشدی شەعبی و هێشتنەوەی چەك تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە.
فەرماندەی فەیلەقی قودس هەروەها لە كۆبوونەوەكاندا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حەشدی شەعبی، تاوتوێی دۆخی ئێستای سووریا و ناوچەكەش دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.