Erbil 21°C یەکشەممە 20 نیسان 21:58

لە هەولێر ئەم مانگە سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر پێی نایە قۆناغێكی نوێ و سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی بۆ مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11)، مووچەكانیان بە دیجیتاڵی و لە رێگەی هەژماری من وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

پڕۆژەی هەژماری من بڵاوی كردەوە "پارێزگای هەولێر بۆ مووچەی مانگی تشرینی دووەم، بە تەواوەتی پێی نایە قۆناغێکی نوێ و سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی بە دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن".

ئەمە لەكاتێكدایە كە بۆ ئەم مانگە بڕیارە نزیکەی 220,000 مووچەخۆر لە چەند ڕۆژێکدا مووچەكانیان بچێتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و لە سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەرێمی کوردستاندا بتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.

جگە لەوەش، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەدا، مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی لە وادەی خۆیدا پێش خستووە، بۆ نموونە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە كە بڕیاربوو رۆژی سێشەممە مووچەكانیان وەربگرن، ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەكانیان خرایە سەر هەژمارە بانكییەكانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.