ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بە فەرمی سەردانی ئێران دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سوودانی سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجام دەدات.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
باسی لەوەش کردووە کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سوودانی و بەرپرسانی ئێران، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن لەنێویاندا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.