Erbil 13°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 11:47

لە خورماتوو داعشێك بۆمبی چێنراوی لەناو گۆڕستان دەشارێتەوە

کوردستان TV
100%

هێزە ئەمنییەكانی عێراق داعشێكیان لە شارۆچكەی خورماتوو دەستگیر كرد كە بۆمبی چێنراوی لەنێو گۆڕستانێك شاردبووەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوی كردەوە: تیرۆریستێكی داعشمان دەستگیر كرد پلانی داڕشتبوو تەقینەوە لە ڕێگەی بۆمبی چێنراو لە شارۆچكەی خورماتوو ئەنجام بدات.

بڵاویشی كردەوە: تیرۆریستەكە ئەندامی ویلایەتی كەركووكی رێكخراوی داعش بووە و پێشتر ئەركی گەیاندنی چەك و تەقەمەنی و پێداویستییەكان بووە بۆ چەكدارانی داعش.

هەروەها بڵاوی كردەوە: تیرۆریستە دەستگیركراوە دانی بەوەداناوە كە پلانی ئەنجامدانی تەقینەوەی هەبووە لە رێگەی بۆمبێكی چێنراو بە هێزە ئەمنییەكانی شارۆچكەی خورماتوو.

ئاماژەشی دا كە تیرۆریستەكە بەر لە ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكە، بۆمبە چێنراوەكەی لە یەكێك لە گۆڕستانەكانی خورماتوو شاردبووەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.