لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەست دەكرێت بە دروستكردنی دەفتەری چارەسەری مانگانە بۆ ئەو پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدانەی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند "سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئاگادار دەکەینەوە کە دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەست دەکرێت بە دروستکردنی دەفتەر چارەسەری مانگانە".
راشیگەیاند "دەفتەری چارەسەری بۆ ئەو چارەخوازانەیە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بە مەبەستی وەرگرتنی دەرمانی مانگانە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە".
هەروەها رایگەیاند "رۆژی سێشەممە رێكەوتی 7/1/2025 لیژنەیەكی تایبەت لەناو نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەستبەكار دەبێت و هەفتانە لە رۆژانی یەكشممە و سێشەممە و چوارشەممە نەخۆشەکان دەبینێت.
نەخۆشخانەكە ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم دەفتەرە چارەسەرییە بەشێوەی مانگانە دەبێت و تەنیا بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و کەسی پلە یەکی ئەم دوو توێژە دەکرێت.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە باڵەخانەكەی لە شاری هەولێرە، ئێستا بووەتە ناوەندێکی تەندروستی گرینگ و پێشكەوتوو بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی دڕێژخایەنی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.