سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا بۆتە گاڵتەجاڕی هەموو جیهان، هۆکاری ئەو هێرشانەی لە وڵاتدا ڕوو دەدەن کێشەی سنوور و لاوازی سەرکردایەتییە.
لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی ئەمریکا کرد.
ترەمپ بەرپرسانی دیموکراتخوازەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکردووە و، ڕایگەیاند: وڵاتەکەمان کارەساتە. لە هەموو جیهاندا بووەتە گاڵتەجاڕ. کاتێک سنوورەکان کراوە بن و سەرکردایەتییەکی بێ کاریگەر و هێندە لاواز هەبێت وەک ئەوەی هەر نەبێت، ئەمە ڕوو دەدات.
ترەمپ بە گوتنی: دەبێت دیموکراتەکان شەرم بکەن بەهۆی ڕێگە دان بەمانە کە لە وڵاتەکەماندا ڕوو بدەن"، ئیدارەی سەرۆک بایدنی تۆمەتبار کرد.
- ئەمریکا بە هێرش پێی نایە ساڵی نوێوە
لە کاتەکانی سەرەتای ساڵی نوێدا، لە شەقامی بۆوربۆن لە نیو ئۆرلیانس، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایی خۆی کرد بە ناو خەڵکیدا، کە بووە هۆی کوژرانی 10 کەس و برینداربوونی لانی کەم 35 کەس.
ئەنجامدەری هێرشەکە لە پاش ئەو ڕووداوە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە و کوژرا.
بەرپرسانی ئەمریکی بڵاویان کردەوە کە ئەنجامدەری هێرشەکە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە بەناوی شەمسەددین جەبار تەمەن 42 ساڵ و سەربازێکی پێشووی وڵاتەکە بووە.
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا لەبەردەم هۆتێلی ترەمپ لە لاس ڤیگاس تەقیيەوە، کە بەهۆیەوە یەک کەس گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.