پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی دروستكردنی بازاڕی سپی بەشێوازێكی مۆدێرن لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەمزووانە بەفەرمی دەكرێتەوە كە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی تێدایە.
ئەمرۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پرۆژەی بازاری سپی بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر لەمیانەی بەسەركردنەوەكەدا رایگەیاند: لە دوای چەند جارێك دووبارەبوونەوەی رووداوی نەخوازراوی سوتان لە بازاری پێشووتری گەرەکی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت رایسپاردین کە جێگەیەکی شایستە بۆ کاسبکارانی بازاری سیم دیاری بکرێ.
راشیگەیاند: ئێستاش بازاری سپی بە شێوازێکی مۆدێرن گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی و لەم نزیکانە بە فەرمی ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە ئەوانەی لە سوتانی بازاری پێشوو زەرەرمەند بوون.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئەم بازارە هاوچەرخە هەموو بابەتەکانی سیکورتی و ئاو و ئاوەرۆ و ئاگرکوژێنەوە و مزگەوت و گەراج و شەقام و سەوزایی و بابەتی دیکەی خزمەتگوزاری گشتی تێدا فەراهەم کراوە.
بازاڕی سپی لە شاری هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 14 ملیار دینار دروستكراوە كە 708 دوکان و کافیتریا لەخۆی دەگرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.