Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 03:19

لە بەریتانیا ئافرەتێك دۆزرایەوە لە ساڵی 1972 بێ سەروشوێن ببوو

کوردستان TV
100%

لە بەریتانیا درێژترین ماوەی لێكۆڵینەوەی پۆلیس بۆ گەڕان بەدوای ئافرەتێكی بێ سەروشوێن كۆتایی هات كە لە ساڵی 1972 هیچ هەواڵێكی نەزانرابوو.

ئافرەتەكە ناوی (شێلا فۆكس)ـە و لە ساڵی 1972 لە وكاتەی تەمەنی تەنیا 16 ساڵ بوو، دایك و باوكی و ماڵەكەی لە كۆڤێنتری لە رۆژئاوای بەریتانیا جێهێشتبوو، لەو كاتەوە هیچ زانیارییەكی لەبارەوە نەدەزانرا، لە لێكۆڵینەوەكانی ئەو كاتی پۆلیس وا راگەیەنرابوو كە لەگەڵ پیاوێكی گەورەتر لەخۆی رای كردووە.

دوای 52 ساڵ لە بێسەروشوێن بوونی، هەفتەی رابردوو پۆلیسی شاری مێدلاندز دووبارە دەستی بە لێكۆڵینەوەكان كردەوە و لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی تاكە وێنەی شێلای بەر لە ونبوونی بڵاو كردەوە.

دوای چەند كاتژمێرێك لە بڵاوكردنەوەی وێنەكە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە زانیاری لەسەر شوێنی ئێستای شێلا فۆكس گەیەنرایە پۆلیسی مێدلاندز.

گوتەبێژی پۆلیسی مێدلاندز رایگەیاند، بە هاوكاری خەڵك توانیان شێلا بدۆزنەوە كە ئێستا تەمەنی 68 ساڵە و تەندروستی زۆر باشە و لە شوێنێكی دوور لە خەڵك و ئاوەدانی ژیان بەسەر دەبات.

ئاماژەی بەوەش دا كە دڵخۆشن بەوەی توانیویانە یەكێك لە درێژترین لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنبوونێك یەكلایی بكەنەوە و كۆتایی پێ بێنن.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.