Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

سعوودییە شەش هاووڵاتی ئێرانی لە سێدارە دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە ئاشكرای كرد كە شەش هاووڵاتی ئێرانییان لەسێدارە داوە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە: بەهۆی بازرگانیكردن و هێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش بۆ ناوخۆی سعوودییە، شەش هاووڵاتی بەڕەگەز ئێرانی لەسێدارەدران.

بەگوێرەی یاسا كارپێكراوەكان لە وڵاتی سعوودییە سزای بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارەدانە.

هەرچەندە شا محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە لە ساڵی 2022 سزای لەسێدارەدانی بۆ زۆرێك لە تاوانەكان لە وڵاتەكەیان رەتكردەوە، بەڵام تا ئێستا هەندێك لە تاوانە گەورەكان وەك بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانی لەسەر هەڵنەگیراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.