Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


شەوی ڕابردوو، لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا لە شاری سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکە بە سەختی برینداربوو.

ئەو خانووەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونە و، وەک باس دەکرێت بەهۆی مۆمەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و نهۆمی یەکەمی خانووەکە بە تەواوی سووتاوە.

خانووەکە دوو نهۆم بووە، منداڵەکان کە خوشک بوون و تەمەنیان 10 ساڵ و شەش ساڵانە بووە لە نهۆمی خوارەوە بوون و، بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەهۆی ڕووداوەکەوە منداڵێکی دیکەی هەمان خێزان برینداربووە و، باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەو خێزانەی لە خانووەکەدا ژیاون خەڵکی بەغدان و ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری سلێمانی دەژین و، لە کاتی ڕووداوەکەدا دایکی منداڵەکان لە نهۆمی سەرەوە خەوتووە و باوکی منداڵەکانیش لە ماڵ نەبووە.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.