Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئەنجام درا

کوردستان TV
100%


لەمیانی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیادا، زیاتر لە 300 سەربازی ئۆکراینی و ڕووسی گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە، لە نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیادا ئاڵوگۆڕی دیل ئەنجام دراوە.

زێلێنسکی ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان 187 سەرباز و دوو مەدەنی ئوکراینی ئازاد کراون و هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیە بەردەوام دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیاش لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێدا هاتووە، لە ئەنجامی دانوستانەکاندا، 150 سەربازمان لە دەسەڵاتی کیێڤ وەرگرتەوە و لە بەرامبەردا 150 سەربازی ئۆکراینیاشمان ڕادەست کردەوە. سەربازە ئازادکراوەکان لە بیلاڕووسن و چارەسەری پزیشکی و دەروونیان پێشکەش دەکرێت. ئیماڕات نێوەندگیری مرۆیی بۆ ئازادکردنی ڕووسەکان کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.