Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

ئەو زاوایەی لە كەركووك ماڵی خەزووری سوتاندبوو دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی كەركووك رایگەیاند، ئەو زاوایەیان دەستگیر كردووە كە پێرێ شەو هەڵسابوو بە سوتاندنی ماڵی خەزوری لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای كەركووك.

درەنگانی شەوی یەكشەممە لە گەڕەكی كوردستانی شاری كەركووك، زاوایەك بەهۆی جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی، ئاگری لە ماڵی خەزووری بەردابوو و تەواوی ماڵەكەی سوتاندبوو، دوای سوتاندنی ماڵەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتبوو.

لەمبارەیەوە پۆلیسی كەركووك ئەمشەو سێشەممە رایگەیاند: بە كەمتر لە 48 كاتژمێر، توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بكرێت كە هەڵسابوو بە سوتاندی ماڵی خەزووری.

راشیگەیاند: تۆمەتبارەكە ئێستا بە ماددەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.