شەپۆڵێكی بەفر و باران بەڕێوەیە و پێشبینی دەكرێت دوای سەری ساڵ لە هەفتەی داهاتوودا بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "بەگوێرەی پێشبینییەكان شەپۆلێکی دیكەی بارانبارین لەسەر نەخشە بەدیارکەوتووە و لە دوای سەری ساڵ لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا کەشێکی ناسەقامگیر دەست پێ دەکاتەوە".
دەشڵێت "پێشبینی دەكرێت لە شەپۆڵەكەدا بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بكات".
هەروەها دەڵێت " شەپۆڵەکە تا ئێستا جێگیر نییە، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە زیاتر ڕوون دەبێتەوە كە کاریگەرییەكەی لاواز یاخود مامناوەند دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.