راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی راگوزەری سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع رۆڵی بە چەکدارانی بیانی لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەدا سپاردووە.
ئاژانسی ههواڵی بی بی سی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتهوه و تێدا هاتووه كه دوای رووخانی رژێمی بهشار ئهسهد، حکومەتی راگوزەری سوریا هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە رێکدەخاتەوە و لانی کەم شەش لەو 50 پۆستە سەربازییە بۆ جیهادییە بیانییەکان تەرخان کراوە.
به پێی سهرچاوهكه پێكهاتهی نوێی سهربازیی سوریا دهبێته جێی نیگەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بهوهی كه رۆڵ دراوهتهوه چەکدارە جیهادییە بیانییەکان.
هاوکات هادی بەحرە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ شۆرشی سوریا و هێزەکانی دژایەتی بەشار ئەسەد رایگەیاند کە گروپەکە هیچ داوەتنامەیەکی لە حکومەتی نوێی سوریاوە بۆ دیالۆگی نیشتمانی پێنەگەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.