لە سنووری قەزای سەیسادق بە تۆمەتی بڕینەوەی دارێکی تەمەن 200 ساڵ کەسێک دەستگیرکرا.
له ڕاگهێندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، لە سنووری شارەدێی بەرزنجە هاوڵاتییەك بە تۆمەتی بڕینی دارێکی تەمەن 200 ساڵ دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەش داوه، بەپێی بەدواداچوونەکان ئەم درەختە لە ڕیزبەندی درەختە بە تەمەنەکان هەژمار دەکرێت و لە ئێستاشدا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەندكراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کراوەتەوە.
پۆلیس له كۆتاییدا ڕایگهیاندووه، سروشت و ژینگەیەکی پاك و دروست یەکێکە لەو ڕەگەزانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە، لە پێناو بنیادنان و دروستکردنی ژینگەیەكی تەندروست پێویستە هەموومان بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.