گەنجێكی دانیشتووی شارۆچكەی كەلار كە لە دوێنێوە بێ سەروشوێن ببوو، دەركەوت لەلایەن دوو هاوڕێیەوە كوژراوە.
گەنجەكە ناوی عەبدوڵا ساڵح جەمیل تەمەن 21 ساڵ و دانیشتووی شارۆچكەی كەلار، لە دوێنێ یەكشەممەوە لەماڵ چووبووە دەرەوە و بێ سەروشوێن ببوو.
عەبدوڵا كە پیشەی پێشمەرگەیە و تاقانەی حەوت خوشكە، دوایین جار لەگەڵ دوو لە هاوڕێكانی بینرابوون، بۆیە پۆلیسی گەرمیان هەردوو هاوڕێكەی دەستگیر كرد.
لە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسدا هەردوو تۆمەتبارەكە دانیان بەوە دانا كە عەبدوڵای هاوڕێیان كوشتووە و تەرمەكەشیان لە شوێنێك شاردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.