ئەمشەو دووشەممە بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای كەركووك رووی دا و خەڵكی هەستیان پێ كرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بوومەلەرزەكەی ئەمشەوی كەركووك كاتژمێر 6:55 خولەك روویداوە.
هێزی بوومەلەرزەكە 3.0 پلە بووە بە ئامێری رێختەر و لە دووری 38 كیلۆمەتر لە باكوری كەركووك روویداوە.
بەشێك لە هاووڵاتییانی كەركووك بەتایبەت ئەوانەی نزیكی روودانەكەی بوون، هەستیان بە زەوی لەرزەكە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.