Erbil 9°C ھەینی 11 نیسان 06:21

گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە پارێزگای حەلەب لە سووریا دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە چاوەڕوان دەكرێت سەدان تەرمی تێدابێت، لە پارێزگای حەلەبی سووریا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی سووریا، گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە رێگەی زانیاری هاووڵاتییەكی پارێزگای حەلەب دۆزراوەتەوە.

عەمید ئەحمەد لەتووف فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای حەلەب سەردانی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی كردووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگاداركراونەتەوە بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ دەرهێنانی تەرمەكانی نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكە.

هێشتا ناسنامەی تەرمەكانی نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكە دیار نییە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە سەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا كوژرابن.

هەفتەی رابردوو رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریا ئاشكرای كردبوو، پێشبینی دەكرێت دەیان گۆڕی بەكۆمەڵ لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت هەبن و زیاتر لە 100 هەزار تەرمیان تێدابێت و سەرجەمیشیان لە سەردەمی رژێمی پێشووی سووریا كوژرابن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.