Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:33

هێزەكانی دژەتیرۆر كوشتنی حەوت تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا كوشتنی حەوت تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەكانی نێوان كەركووك و سەڵاحەدین راگەیاند.

دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: هێزەكانمان لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا توانیان حەوت تیرۆریستی داعش بكوژن، لەگەڵ خاپووركردنی 22 مۆڵگە و دۆزینەوەی 5 تۆنێل و چەندان بۆمب و پشتێنەی خۆتەقاندنەوە.

بڵاویشی كردەوە: ئۆپەڕاسیۆنەكە لە ناوچەكانی سنووری نێوان هەردوو پارێزگای كەركووك و سەڵاحەدین ئەنجامدران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.