Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:43

پارێزگاری هەولێر بە نوێنەراتی سەرۆکی حکوومەت، بەشداری لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی هیندستان کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.30، ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  بەمەبەستى گەیاندنى هاوخەمى و سەرەخۆشى، سەردانی کونسڵخانەی هیندستانی لە هەولێر کرد و بەشداربوو لە پرسەى ( مانهومان سینگ، سەروک وەزیرانی پێشوی هیندستان).
پارێزگاری هەولێر، وێڕای گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کونسڵى گشتیی وڵاتی هیندستان لە هەولێر و تەواوی حکومەت و گەلی هیندستان، لە په‌ڕاووی سه‌ره‌خۆشی و بیره‌وه‌ری، پەیامى یادکردنەوە و سەرەخۆشى بۆ گەلى هیندستان واژووکرد.
لەلایەن خۆیەوە، کونسڵى گشتیی هیندستان لە هەولێر بەناوی خۆی و دبلۆماتکارانی کونسڵخانە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولیرى کرد بۆ بەشدارییان لە پرسەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.