ئاسایشی هەولێر بكوژی هاووڵاتی (شوان مامە)ی دەستگیر كرد، دەڵێت بكوژەكە دانی بە تاوانەكەی داناوە.
ئاسایشی هەولێر ئەمشەو یەكشەممە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع. ح. ع)مان دەستگیر کرد".
راشیگەیاند "تۆمەتبار هەڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتی (شوان سادق کارسول) ناسراو بە (شوان مامە)".
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە "تۆمەتبارەكە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی بە تاوانەکەی داناوە و لێکۆڵینەوەكانیش بەردەوامن".
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی (شوان مامە) لەنێو باخەكەی خۆی لە گوندی مورتكە لە نزیك شاری هەولێر دۆزرایەوە كە شوێنی گولـلە و چەقۆ بەلەشییەوە دیار بوو.
وێنە: بكوژی هاووڵاتی شوان مامە كە وێنەكەی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بڵاوكراوەتەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.