ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.