بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بچێتە ژاپۆن و لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئەكیرا ئیندۆ باڵیۆزی نوێی وڵاتی ژاپۆن لە بەغدا كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن بانگهێشتنامەیەكی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنی بە مەبەستی سەردانیكردنی وڵاتەكەی پێشكەش بە سوودانی كردووە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەكەی قبووڵ كردووە، بەڵام كات و ماوەی سەردانەكەی بۆ ژاپۆن رانەگەیەنراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشداوە، محەمەد شیاع سوودانی لە كۆبوونەوەكەدا خوازیاری پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ژاپۆنی لە سەرجەم بوارەكاندا بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات دووپات كردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.