Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

سلێمانی... كەسێك نزیكەی 35 دار بەڕووی بڕی بەڵام فریای بردنەوەیان نەكەوت

کوردستان TV
100%


كەسێك له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 35 داری بەڕووی بڕیوە و پێش ئەوەی بیانبات بۆ سووتاندن، دەستیان بەسەرداگیراوە و خۆشی هەڵاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەکان بۆ سنوری گوندی فریزەڵە  بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی ناوچەکە دوای گەڕان و پشکنینی ووردی سنورەکە بینرا کەوا کۆمەڵێک دار بڕدراون، کە ژمارەیان نزیکەی35 دار دەبێت لەجۆری بەڕوو، بەڵام کەسی سەرپێچیکار نادیار بوو .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و خراوەتە بەردەست دادوەر بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکار .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.