Erbil 21°C یەکشەممە 20 نیسان 21:58

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌ێندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی12ی2024، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور  دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ  . 

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 17ی12ی2024، ئاسمان بەگشتی بەرزە هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی نیوەرۆش کەمێک بەفر لەپارێزگای دهۆک و لە ناوچە  شاخاوویە سنووریەکانی باکوور و هەروەها رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت، پاشان لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەروا کەش جێگیر دەبێتەوە .    

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ ناوچە شاخاوویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.