Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

سه‌رۆك بارزانی: لێدوانی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە گەلی کورد له‌ سووریا جێگای خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێدەکەین

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌ باره‌ی لێدوانێكی  ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی)، فەرماندەی دەستەی تەحریری شام سەبارەت بە گەلی کورد لە سووریا بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی: 

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سوریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سوریای داهاتوو وەسفکردبوو.
ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سوریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرا.
ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا
سود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.
مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.