Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

شاندی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی مووچەی هه‌ر سێ مانگی 10 و 11 و 12 گه‌یشته‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%

شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچه‌، گه‌یشته‌ به‌غدا .

به‌یانی ئەمڕۆ یەكشەم 15ی12ی2024،   شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری گه‌یشته‌ به‌غدا.

شاندەكەی  حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی چارەكردنی كێشەی مووچەی هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12ـی فەرمانبەران، هەمواری بودجە و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی 2025ـی فیدراڵ.

ئەوە لە كاتێكدایە كە هێشتا فەرمانبەرانی‌ كوردستان مووچەی‌ مانگی‌ 10ی‌ ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و بەغدا بەردەوام بیانوو‌ دەهێنێتەوە.

رۆژی چوارشەم 11ـی 12ی2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی كۆ بووەوە و لە ڕاگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەرك و پابەندییەكانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە جێبەجێ كردووە، لە هەوڵەكانیشی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لەم ڕووەوە چاوەڕوانین حكوومەتی فیدراڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تەواوی شایستەی دارایی مانگەكانی 10 و 11 و12 بنێرێت، تا لە نزیكترین دەرفەتدا مووچە دابەش بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كرابوو كە بەهۆی ڕێكارەكانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، سەرەڕای ئەوەی ئێستە لە مانگی 12ین و مووچەخۆرانی ناوچەكانی تری عێراق مووچەی مانگی 12 وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم، تا ئێستەش مووچەی مانگەكانی 10 و 11 ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، لە كاتێكدا وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم كەموكوڕیی لیستەكانی مووچەی چارەسەر كردووە و لیستی مووچەی هەرسێ مانگەكەی بە تەواوی و بە بێ كەموكوڕی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.