کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو، کۆتایی بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاڤاهییا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هات.
له ڕاگهیهندراوێكدا وهزارهتی پلاندانانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی و هونەری، کەمی کات لە بەردەممان، بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێم و ناوچە کورستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دواجار تواندرا ئەم پرۆسە گەورە و گرنگە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت، ئەویش بە پاڵپشتی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرجەم وەزیری وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی دیکە لە حکومەتی هەرێم. هەروەها سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەستەیە دەکەین.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، هەر بەم بۆنەوە، بەپێویستی دەزانین سوپاسی سەرکۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیران و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بکەین کە هاوکار و پشتیوان بوون، لەمیانەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە جێبەجێکردن و بە بەستنەوەی بە ئەنجامی سەرژمێریی 1957، کە بنەمای سەرەکیی ڕێکەوتن بوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.
ئاماژه بهوهش كراوه، جێگەی خۆیەتی ئاماژە بەڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایانی پەروەردە و گەنجانی بژمێر بکەین کە جێدەستیان لە سەرخستنی پرۆسەکە دیار بوو.
ههروهها ڕاگهیهندراوه، سوپاسی لیژنەی باڵا و ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە پارێزگەکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری و پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە، تاکوو گەیشتین بە ئەنجام.
وهزارهتی پلاندانانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەرجەم میدیاکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەیە، کە لە سەرەتای پرۆسەکەوە هاوکار و پشتیوان بوون لە هۆشیارکردنەوە و گەیاندنی زانیاری بە هاووڵاتییان.
لە کۆتایدا ڕاگهیهندراوه، سوپاسی تەواوی فەرمانبەران لە دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگەکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکەین، کە ماندوونەناسانە ڕۆژ و شەویان خستە سەر یەک و زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان و توانییان بەشێوەی تیم و گیانی نیشتمانپەروەرانەوە کارەکان ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.